زایەڵە ـــ عەزیم قەیچی ساز شاخەوانێکی بەناوبانگی ئێرانی هەنگاوێکی گەورەی ناوە بۆ سەرکەفتن بەسەر ئەڤرێستدا بەبێ بەکارهێنانی کەپسولەکانی ئۆکسجین.

ساڵانێکی زۆر لەمەوبەر، عەزیم قەیچی ساز سەرکفتبوو بەسەر ئێڤرێستدا بە بەکار هێنانی ئۆکسجین، بەڵام ئەمجارە بڕیاری دا هەموو شتێک وەلاوە نێت و بەبێ ئۆکسجین بەسەر ئەم لووتکەدا سەربکەوێت.

لە مانگی ئایاری 2016 دا ئەو شاخەوانە بەتوانای ئێرانییە بۆ جاری دووەم سەرکەوتوو بوو لە سەرکەوتن بەسەر چیای ئێڤرێستدا ئەمجارە بەبێ بەکارهێنانی کەپسولەکانی ئۆکسجین بەم دەستکەوتە وەک یەکەم ئێرانی ناسێنرا کە بەبێ یارمەتی ئامێری ئۆکسجین توانیویەتی ئەو دەستکەوتە بەدەست بهێنێت.

لە نیسانی 2017، عەزیم قەیچی ساز جارێکی تر دەستی کرد بە هەوڵدان  بۆ سەرکەوتن بەسەر تاکە لووتکەی م لە 14 لوتکەی سەرووی 8000 مەتری جیهاندا کە هێشتاکوو بەسەریدا سەرنەکەفتووە  و لە 19 ی ئایاری هەمان ساڵدا سەرکەوتوو بوو لە سەرکەوتن بەسەر لووتکەی لۆتسێ و بەم شێوەیە خەونی لەمێژینەی خۆی بەدی هێنا و بوو بە یەکێک لەو شاخەوانانەی لە جیهاندا کە توانیویەتی بگاتە هەموو لووتکە 8000 مەترییەکانی جیهان.

تەنها 36 کەس توانیویانە هەموو 14 لووتکەی سەرووی 8000 مەتر لە جیهاندا ببەزێنن کە 17 کەسیان بەبێ بەکارهێنانی کەپسولەکانی ئۆکسجین بەسەر ئەم لووتکەدا سەرکەوتوون و عەزیم قەیچی ساز وەک 18 کەس چووە پاڵ ئەم گروپەوە.

عەزیم  نەک هەر پاڵەوانێکی ئێرانی بەڵکو یەکێکە لە پێشەنگەکانی شاخەوانی جیهان و سەرکەوتنە مێژووییەکانی بۆ لووتکەکانی جیهان بەردەوامە.