زایەڵە-وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند، تا ئێستا نزیكه‌ی نۆ ملیۆن كه‌س ناویان تۆمار كردوه‌ و كارتی نیشتمانیان له‌ ماوه‌ی ساڵی 2024 ده‌رهێناوه‌، به‌مزوانه‌ش خزمه‌تگوزاری “كارتی نیشتمانیه‌كه‌ت له‌ماڵه‌وه‌ وه‌ربگره‌” كارا ده‌كرێت و هه‌مو عێراقییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌.

لیوا ئه‌حمه‌د مه‌عموری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارتی نیشتمانی یه‌كگرتو له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ساڵی 2024 شاهیدی ده‌ستكه‌وتی زۆر بوین سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان، به‌و پێیه‌ی ناوه‌كه‌ی بو به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه‌ و زانیاری مه‌ده‌نی له‌بری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری كارتی نیشتیمانی.

ک