زایەڵە-بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستانى سلێمانى، لە پەرەى تایبەتى خۆیان لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاویانکردەوە لەلایەن بەڕێوەبەرى بەشى پۆلیبسى دارستانى شارەزوور بنکە زەڕایەن ئاگادارکرانەوە لە بڕینى درەختێکى بەتەمەن لە گوندى (میرەدێ) دەست بەجێ مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى دارستانى زەڕایەن گەیشتنە شوێنى دیاریکراو.

بەپێى راگەیەندراوەکەى پۆلیسى دارستان، دواى لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون توانرا هاوولاتیەک بەتۆمەتى بڕێنى ئەو درەختە بەتەمەنە دەستگیربکرێت .

پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە ڕێکخراوە بۆ بەڕێز دادوەر بەمەبەستى وەرگرتنى ڕێکارى یاسایی .

ک