زایەڵە-مەسعود بارزانی هەوڵی نێوەندگیری لە نێوان كوردانی ڕۆژاڤا و حكومەتی نوێی سوریا دەدات و بڕیارە بەمنزیكانە گفتوگۆكان دەستپێبكەن، هاوکات "نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە نیازە سەردانی سوریا بكات و بە ناوچەكانی ڕۆژاڤای كوردستانیش بەسەر بکاتەوە
بەگوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، کە ماڵپەری بەغداد ئەلیوەم بڵاویکردۆتەوە ڕایگەیاندوە، مەسعود بارزانی نێوەندگیری لە نێوان کوردانی سوریا و ئیدارەی نوێی دیمەشق بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع كردوە بە مەبەستی كۆبونەوە و دیالۆگ و چارەسەری گرفتەکانی نێوانیان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەمنزیکانە گفتوگۆ لەنێوان کورد و حكومەتی نوێی سوریا دەستپێدەكەن، بەوپێیەی دوو ڕۆژ لەمەوبەر شاندێكی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەگەڵ سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا کۆبوەتەوە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە نیازە لە ماوەیەکی نزیکی داهاتودا سەردانی سوریا بكات و دواتر لە ناوچەکانی باکوری و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە واتە رؤژئاوای کوردستان بەسەر بکاتەوەو لەوێوە بگەرێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان، ئەوەش بەمەبەستی نزیكکردنەوەی دیدو بۆچونەكانی هەردوولا.
ک
January 06, 2025