زایەڵە-قائیمقامی هەولێر رایدەگەیەنێت، لە وەرزی زستاندا خواست لەسەر غاز زیاددەكات و رێكارێكی كاتی پەیڕەوكراوە كە هەر خێزانێك بە فۆڕم دوو بوتڵ غازی پێدەدرێت.
نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژانە 250 تۆن غازمان بۆ دابیندەكرێت و بەسەر هاوڵاتییاندا بە نرخی رەسمی دابەشدەكرێت لە كاتێكدا لە هەولێر پێویستمان بە 400 تۆنی رۆژانە هەیە.
وتیشی،"رێكارێكی كاتی دەگیرێتەبەر كە بریتییە لە پێدانی غاز بە ماڵان لە رێگای فۆڕمێكەوە كە بەسەر خێزانەكاندا دابەشدەكرێت و چاودێریی ئەو پڕۆسەیەش دەكرێت، بۆ هەر خێزانێكیش دوو بوتڵ غازی پێدەدرێت ئەو هەنگاوەش لەپێناو دابەشكردنی غازە بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەر هاوڵاتییاندا".
ک