زایەڵە-سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، هیچ گوژمە پارەیەکی دیکە بۆ مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو بۆ هەرێمی کوردستان نانێرن.

لەمبارەیەوە ئەمڕۆ دووشەممە 6ی کانونی دووەمی 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە میدیای یەکێیتی راگەیاندووە: "هیچ گوژمە پارەیەکی دیکە بۆ مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو بۆ هەرێمی کوردستان نانێردرێت".

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەزارەتی دارایی عێراق پابەندبووە بە رێکارە یاساییەکان و یاسای بودجەوە، لەبەرئەوەی ساڵی دارایی 2024 داخراوە، هیچ رێکارێک و دەسەڵاتێک نییە رێگەخۆشکەربێت بۆ ئەوەی پارەی دیکە بۆ مووچەی مانگی 12 دابینبکرێت".

وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 441 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی 2024 ناردووە و هیچ روونکردنەوەیەکیشی لەبارەی کەمی پارەکە نەداوە، لەو بارەیەوە سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی دەڵێت، "هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ گلدانەوەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ شەش مانگی دووەمی ساڵی 2024".

ک