زایەڵە-وتەبێژی حکومەتی كاربەرێكەری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی مووچە و چەند پرسێکی دارایی کۆدەبێتەوە.

 پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی كاربەرێكەری هەرێمی کوردستان ئاشكرای كردووە: کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە، تەواوی بڕگەکانی پەیوەندییان بە بابەتی دارایی و پرسی موچە دەبێت، راپۆرتێک لەبارەی دۆخی دارایی ساڵی 2024 دەخرێتە ڕوو.

ناوبراو وتویەتیشی : بابەتی بایۆمەتری و ناردنی زانیارییە داواکراوەکان بۆ بەغداد و راپۆرتیک لەبارەی بەرەوپێشچوونەکانی پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی ناوەندی خشتەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

جێی باسە ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە کە تا ئێستا مووچەی مانگی 12ـی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەکراوە و بەغدادیش هیچ بڕە پارەیەکی بۆ ئەو مووچەیە نەناردووە.

ک