زایەڵە-هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ میدیای پارتی ڕایگەیاند، عێراق هەمیشە کێشەی نوێمان بۆ دروست دەکات و دڵنیا نین لەوەی ئەم ساڵ پرۆسەی ناردن و دابەشکردنی مووچە بەبێ گرفت بێت.
وتیشی، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق هەندێ بەڵێنی پێداوین. بەشێک لە پارەی مووچەخۆر بۆ بابەتی خانەنشینی دەچێتە فەرمانگەی باج.
ڕونیشیکردەوە، ساڵی ڕابردوو خەرجی بەکاربردن و وەبەرهێنانمان بۆ خەرج نەکرا لە بەغدا تەیف سامی لەبارەی مووچەی مانگی 12ـەوە پێی وتووین، "چارەسەری دەکەم، بەڵام یەک تۆز لەسەرم بووەستن، کێشەی نەختینەمان هەیە".
ک