زایەڵە -  کاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە درێژکردنەوەی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی  سیاسیە.

لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە کاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق، وتی: دوێنێ دەسەڵاتی فرۆکەوانی مەدەنی تورکی (نۆتام) بروسکەیەکی بۆ دەسەڵاتی فرۆکەوانی مەدەنی عێراق ناردوەو سزاکانی سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تا مانگی حەوتی ئەمساڵ درێژ کردۆتەوە و هیچ فرۆکەیەکی تورکی بۆی نیە بفرێ و بنشێتەوە لەسلێمانی و هیچ فرۆکریەکی تریش بەسەر ئاسمانی تورکیاوە تێپەرێ بۆ فرۆکەخانەی سلێمانی بەبێ دیاریکردنی هۆکارەکانی درێژکردنەوەکە.

ئەوپەرلەمانتارەی بەغداد وتیشی، بڕیارەکە لەلایەن دامەزراوەکانی فرۆکەوانی و گواستنەوە لە تورکیا نەدراوە بەڵکو سیاسیە لەسەرووی ئەوانەوە بڕیارەکە تازە کراوەتەوە.

ک