زایەڵە - بارزانی و ئەردۆغان لەبارەی دۆخی سووریاش، هاوڕابووین لەسەر پێویستی پاراستنی ئارامیی و ئاسایش و مافی گشت پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە.

دەقی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی مەسرور بارزانی:

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە چوارچێوەی سەردانە فەرمیەکەماندا بۆ تورکیا،لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە، لەگەڵ بەڕێز ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووینەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و سووریامان تاوتوێ کرد.

هەروەها جەختمان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کردەوە.

لەبارەی دۆخی سووریاش، هاوڕابووین لەسەر پێویستی پاراستنی ئارامیی و ئاسایش و مافی گشت پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە.

ک