زایەڵە-بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر ئاشكرایدەكات،لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، پارەی بژمێرەکانی تایبەت بە پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان دابەش بکرێت.
دڵزار حەمەساڵح، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر، ڕایگەیاند: "پارەی تەواوی ئەو بژمێرانەی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانیان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە برد، خەرج کراوە."
باسی لەوەش کرد "ئەمڕۆ و سبەینێ پارەی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەرەکان، دابەش دەکرێت و هەر لەدوای ئەوانیش، پارەی تەواوی بژمێرەکان دابەش دەکرێت."
ئەوەشی خستەروو "گرێبەستی چوار مانگی لەگەڵ بەشێک لە بەڕێوەبەرەکان و یاریدەدەری بەڕێوەکان کراوە، بەڵام لەگەڵ بژمێرەکان بەگشتی گرێبەستی دوو مانگی کراوە، مانگەکانی 11 و 12، بۆ هەر مانگێک 250 هەزار دیناریان پێ دەدرێت."
ناوبراو بۆ میدیای پارتی ئاماژەی بەوەش كرد "لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ئاماری هەولێر، 11 هەزار بژمێر هەن و ئەو پارەی وەریدەگرن، تەنها هی مانگی 11یە."
ڕۆژی 20ـی تشرینی دووەمی 2024، پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی لەعێراق و هەرێمی كوردستان دەستی پێ كرد، تاكوو 22ـتشرینی دووەمی 2024 بەردەوام بوو.
ک