زایەڵە - هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی (١٢) دابەشدەکرێت و وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی هاوکاری هاوپەیمانان بەسەر هێزەکانیدا راگەیاند.

دەقی راگەیەندراوەکە:

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
رۆژی چوارشەممە بەرواری ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ١٢ بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە وەزارەت و لیواکانی پیادە  دابەش دەکرێت.
دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون، بۆ ئەم مەبەستە، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی (٢٠٢٤/١٢)،  دابەش دەکرێت.
لە ئێستادا(٣٧٧٣٠) پێشمەرگە و ئەفسەری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، کە ئەمەش قۆناغێکی گرنگە وەزارەتی پێشمەرگە پێی گەیشتووە لە پڕۆژەی هەژماری من، لە هەمانکاتدا بەشێکی تری پێشمەرگە لە رێگای سیستەمی بانکیەوە هاوکاری وەردەگرن و لەکاتێکی نزیکدا لە وەزارەتی پێشمەرگە  بە سیستەم کردنی پڕۆژەی هەژماری من کۆتایی دێت.

ک