زایەڵە-ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایدەکات، فەرموو جەنابی وەزیری تەندروستی بادیبەیتێک بکەین.

د،بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دوای ئەوەی  بەڵگەی پێویستمان خستەڕوو کە ئەو گرێبەستەی وەزارەتی تەندروستی کردویەتی دژی سەرجەم بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیانە، چاوەڕوان بووین کە وەزیری تەندروستی پشت بەست بە بڕگەی ٤٤ی ڕێکەوتنەکەی کردویانە، ئەو ڕێکەوتنە هەڵبوەشێنێتەوە، بەداخەوە بینیمان کە سورە لەسەر قسەکانی کە ئەمەی کردویانە کارێکی باشە. 

ناوبراو وتیشی،لێرەوە داوا ئەکەم لە وەزیری تەندروستی هەرێم مادام دڵنیایە لە قسەکانی فەرموو لە کام کەناڵەی پێی خۆشە دیبەیتێکی ڕاستەوخۆ لەبەردەم خەڵکی کوردستان بکەین و بۆی دەسلمێنین کە چۆن ئەم ڕێکەوتنەی کە کراوە دژی بەرژەوەندی گشتی و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانە و لە داهاتوودا گرفتی گەورە بۆ هاوڵاتیان و سامانی گشتی دروست دەکات .

ک