زایەڵە ـــ لەگەڵ گەیشتنی 25 ئامێری ترێلەی هەڵگری 11 هەزار تەختەی وزەی خۆر بۆ بنکەی کارگەیی وێستگەی کارەبای پویای پاریزگای کرماشان، پرۆسەی جێبەجێکاری گەورەترین کێڵگەی وزەی خۆر، لە ڕوژئاوای وڵاتی ئێران، لە شارۆچکەی پیشەسازی زاگرۆس، خێراتر دەڕواتە پێش.

بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە فەرمانی تایبەتی پارێزگاری کرماشان،،کۆمەڵەکانی لقی وەزارەتی وزە، لە پارێزگاکەدا ناچار بوون وێستگەی وزەی سەوز دروست بکەن و کارەبا لە سەرچاوە نوێبووەکانەوە دابین بکەن.

بە مەبەستی خێراکردنی ئەم پڕۆژە زەبەلاحە، خاوەن پشکەکانی پڕۆژەی 90 مێگاواتی پویا وزە، تەختەی وزەی خۆریان بە بڕێکی زۆر گواستۆتەوە بۆ بنکەی کارگەی ئەو کۆمەڵگەیە بە مەبەستی دامەزرندن و خستنەگڕ.

بەڕێوەبەری گشتی کومپانی سەرمایەگوزاری و گەشەپێدانی کانگاە و کانزاکان، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا فەرمانێکی تایبەتی بۆ کۆمەڵە کۆمپانیا لاوەکییەکان کە خاوەنی پشکی وێستگەی پویای کرماشانن دەرکرد و داوای لێ کردن دەستەبەجێ کاری دارایی و کارپێکردن جێبەجێ بێت بۆ چارەسەرکردنی ناهاوسەنگی کارەبا و خستنەگڕی ئەم وێستگە گرنگە.

پڕۆژەی وێستگەی وزەی خۆری کرماشان بە توانای 90 مێگاوایت وەکوو یەکێک لە گەورەترین و گرنگترین پڕۆژەکانی وزەی نوێبووەوە لە ڕۆژئاوای وڵاتی ئێران دێتە ئەژمار.

ئەم پڕۆژەیە نەک تەنیا یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ناهاوسەنگی کارەبا لە ناوچەکەدا، بەڵکوو بەرهەمهێنانی وزەی پاک و بەردەوام، وزەی پێویست بۆ پیشەسازی و یەکانەکانی بەرهەمهێنانی پارێزگا و وڵاتیش دابین دەکات.

وەک بەشێک لە پلانێکی گشتگیر بۆ بەکارهێنانی وزەی نوێبووەوە، وێستگەکە ڕۆڵی سەرەکی لە کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی غازی شوشەخانە و پاراستنی ژینگەدا هەیە.

وێستگەی وزەی خۆری 90 مێگاواتی وەک بەشی وزەی سەوز لە وێستگەی گەورە و فرە مەبەستی کارەبا لە کرماشان بڕیارە یارمەتیدەر بێت بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ پیشەسازی پاریزگا و ناوچەکە.

پڕۆژەکە لە دوو بەشدا، وزەی پاک و نوێبوونەوە و هەروەها بە شێوەی بازنەی تێکەڵ بۆ دابینکردنی کارەبای بەردەوام دیزاین کراوە.