زایەڵە ـــ بڵاوکراوەی ئیسپانی نووسیویەتی سعودیە بڕێکی زۆری پارە خەرجکردووە لەمەڕ میوانداریکردنی سوپەر جام.
"40 ملیۆن یۆرۆی سعودیە بۆ جامی سوپەری ئیسپانیا" ڕاپۆرتێکی گۆڤاری Ace ی ئیسپانی ئەمڕۆ چوارشەمە بڵاویکردەوە سەبارەت بەو ژمارە گەورەیەی کە سعودیە بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانێتییەکە خەرجی دەکات.
ڕێئال و بەرشەلۆنە لە یارییەکی دۆستانەدا 2 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر یارییەک بەدەست دەهێنن، بەڵام سعودیە دوو ئەوەندەی ئەو بڕە پارەیە دەداتە دوو هەڵبژاردەی زەبەڵاحی ئیسپانیا.
پێشتر سعودیە گرێبەستێکی 10 ساڵەی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا واژۆکردبوو بۆ میوانداریکردنی جامی سوپەری ئیسپانیا لەو وڵاتەدا کە بەهۆی بەرزی ژمارەکەیەوە مشتومڕێکی زۆری لێکەوتەوە.
گۆڤاری ئاس نووسیویەتی نیوەی ئەو بڕە پارەیە واتە 20 ملیۆن یۆرۆیە پشکی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا وەک لایەنێک لە گرێبەستەکە لەگەڵ سعودیەدایە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی بڵاوکەرەوەی مەدرید، ڕێئال و بەرشەلۆنە هەریەکەیان 6 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرن. ئاتلێتیک بیلبائو 3 ملیۆن و مایورکا 1.5 ملیۆن یۆرۆیان بەردەکەوێت.
ئەو هەڵبژاردەیەی کەوا سەردەکەوێت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی یەک ملیۆن یۆرۆی تر وەردەگرێت و براوەی جامی سوپەر خەڵاتی 2 ملیۆن یۆرۆیی وەردەگرێت.