زایەڵە-وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق دەڵێت، مانگی داهاتوو دەرگای پێشکێشکردنی قەرزی نیشتەجێبوون دەکاتەوە.
نەبیل سەفار، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق، رۆژی 02ـی مانگی داهاتوو، دەرگای پێشکێشکردنی قەرزی نیشتەجێبوون لەلایەن وەزارەتەکەیانەوە دەکرێتەوە.
ئەم ساڵ وەزارەتەکەمان 600-750 ملیار دینار بۆ قەرزی نیشتەجێبوون تەرخان دەکات بۆ ئەوەی 19 بۆ 20 هەزار قەرزی نیشتەجێبوون بدات.
"قەرزەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە. بەگوێرەی چڕیی دانیشتووانیش بەسەر پارێزگاکان دابەش دەبێت. زۆرترین بڕی قەرزەکە دەگاتە 60 ملیۆن دینار".
ک
January 08, 2025