زایەڵە - سەرۆکى یەکێتى پیاوانى کوردستان ڕایدەگەیەنێت" ساڵى رابردوو ١١ پیاو لەلایەن ژنانەوە دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر". 

بورهات عەلى سەرۆکى یەکێتى پیاوانى کوردستان، ئامارەکانى توندوتیژى دژى پیاوانی لە ساڵى ڕابردوودا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" ئامارەکان دڵخۆشکەر نەبوون، لەبەرئەوەى ١٥ پیاو لەلایەن ژنەکانیانەوە بە هاوکارى کەسانى دیکە کوژراون، هەروەها ٦٣ پیاویش خۆیان کوشتووە، ٥٢ حاڵەتی دەركردنی پیاوانی بەتەمەنیش لە ماڵەوە تۆماركراوە، ٣٩ حاڵەتی ناپاكی هاوسەرگیرییش تۆماركراون". 

سەرۆکی یەکێتی پیاوانی کوردستان ڕاشیگەیاند" ١١ پیاو توندوتیژی جەستەییان بەرانبەر كراوە، ٢٣٩ حاڵەتی دەستوەردانی كەسوكار لە ژیانی هاوسەرگیریدا هەبووە".

بورهان عەلی ئەوەشی خستەڕوو، ١١ حاڵەتی فشاری دەروونی و سێكسی و ١٢ حاڵەتی دەستگرتن بەسەر مووچەی پیاواندا تۆماركراون.