زایەڵە- هەرکەس خوازیاری تەواوکردنی خوێندنە لە دەرەوەی وڵات دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات.

دیلان غەفور ئەندامی پەرلەمانی  عێراق لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، هاونیشتیمانییانی بەڕێز، لەبەشی نێردەو پەیوەندییە رۆشنبیرییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عێراق، چەندین کورسیی دەرفەتی خوێندن لە دەرەوەی وڵات تەرخانکراوە بە بێبەرامبەر، بەندەش وەک سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەردەوام کارم لەسەر ئەم دۆسیەیەو تەرخانکردنی کورسیی زیاتر کردووە.

ناوبراو وتیشی، هەر بەڕێزێک خوازیاری تەواوکردنی خوێندنە لە دەرەوەی وڵات دەتوانێت لە رێگەی ئەم لینکەوە داواکاری پێشکەش بکات؛

https://mohesr.gov.iq/ar/homeNews/newsTerm/48

ک