زایەڵە-دەقی راگەیەندراوی دژەتیرۆر
دژەتیرۆر چەند تیرۆرستێکی داعش دەستگیردەکات.
لە ئۆپەراسیۆنێکی وردی هەواڵگریدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر توانی ژمارەیەک تیرۆرستی دا*عش لە سنووری شارەزوور دەستگیربکات، ئۆپەراسیۆنەکە دوای چاودێری و بەدواداچوونی ورد ئەنجامدرا.
تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینن و لە کاتی دەسەڵاتی ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعشدا لە چەندین پۆستی جیاوازدا کاریان کردووە، تۆمەتبارەکان لە چەندین کردەوەی تیرۆریستی و پێشێلکاری مافی مرۆڤدا دەستیان هەبووە.
هێزەکانی دژەتیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێکی خێرا و بێ زیاندا توانییان تۆمەتبارەکان دەستگیر بکەن و ڕادەستی دادگای تایبەتمەندیان بکەن بۆ لێپێچینەوەی یاسایی.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ دەستگیرکردن و لەناوبردنی هەموو تیرۆرستان و شانە نوستووەکانی دا*عش لە سەرانسەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان .
ک
January 08, 2025