زایەڵە ــــ گرووپی شاخەوانی مەقان لە درێژەی چالاکییەکانی خوێدا و وەک یەکەم گەشتی ساڵی نوێ گەشتێکی شاخەوانی سازدا بۆ سەر لووتکەکانی کێلی وەیسی و کێلی هەنگەژاڵ.
بەشی ڕاگەیاندنی گرووپ: گرووپەکەمان، گروپی شاخەوانی مەقان بە بەشداری چەند لە ئەندامە چالاکەکان گەشتێکی تایبەتیمان ئەنجام دا بۆ لوتکەکانی، کێلی وەیسی کە بەرزییەکەی دەگاتە (1534m ) مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە و کێلی هەنگەژال کە بەرزییەکەی دەگاتە 1580 مەتر
بەشی ڕاگەیاندن وتی: لە هەمان گەشتدا سەرکەفتین بەسەر شاخی زیندان بە بەرزی 1926m و پاشان سەردانی پەیکەری داتاشراوی میرقۆڵێ و قەڵای میرقۆڵێمان کرد.سوپاس بۆ خودا بەسەلامەتی گەڕاینەوە بۆ خاڵی دەسپێک و ئەم گەشتەش کۆتایی پێهات.