زایەڵە-دەقی ڕاگەیەندراوی قوباد تاڵەبانی:

بەهێزترکردنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و چالاکترکردنی رۆڵی گەنجان لەناو ئەو رێکخراوانەدا دەرگا بەڕووی گەشەسەندنی وڵاتەکەمان لە بوارە جیاوازەکاندا دەکاتەوە.

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەم لەگەڵ ژمارەیەک لە گەنجان و نوێنەرانی چەندین رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی لە سنوری پارێزگای هەولێر گفتوگۆمان کرد لەبارەی چۆنییەتی بەهێزترکردنی رۆڵی رێکخراوەکان لە کۆمەڵگادا و پشتگیری تەواوی خۆم بۆ دووپات کردنەوە.

جەختیشم کردەوە کە بەبێ کۆمەڵگەیەکی مەدەنی بە‌هێز و بەشداری زیاتری گەنجان لە پرسە جۆراوجۆرەکاندا گەشەسەندنێکی بەردەوام و راستەقینەی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی بەدینایەت.

ک