زایەڵە- وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.
دڵشاد شەهاب بە میدیایی پارتی راگەیاند، هەفتەی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و بەشداری لە کۆبوونەوەی لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی عێراق (ئیدارەی دەوڵەت) دەکات.
وتیشی: "بڕیارە نێچیرڤان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانیش بە جیا کۆببێتەوە."
هاوکات ئەبوو میساق مەسارى، ئەندامى مەکتەبی سیاسی رێکخراوى بەدر، کە یەکێکە لە پێکهێنەرانى هاوپەیمانیى چوارچێوەى هەماهەنگی راگەیاند: "بڕیارە سەرەتاى هەفتە داهاتوو هاوپەیمانى بەڕێوەبردنى دەوڵەت بە ئامادەبوونى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیران کۆببێتەوە."
وتىشی: "بڕیارە رۆژى یەکشەممەى داهاتوو (12ى کانوونى دووەم) کۆبوونەوەکە بکرێت، هەرچەندە هەندێک لە سەرکردەکان داوایان کردووە کۆبوونەوەکە پێش بخرێت بۆ رۆژى شەممە."
ک
January 09, 2025