زایەڵە - بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەڕێز د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆککۆماری عیراق لەبەغدا کۆبوونەوە.
بەگوێرەی دەقی راگەیەندراوی بافڵ تاڵەبانی: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی عیراق و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرا و داواشکرا چیتر ماف و شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان تێکەڵی ململانێ و ناکۆکییەکان نەکرێت.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی گرنگی سەقامگیری سووریا و ناوچەکە کرا و سەرۆک بافڵ رایگەیاند کە پێویستە مافی هەموو لایەنێک لە سووریا پارێزراوبێت بە تایبەت گەلی کورد. بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەکەش گرنگە کە لەگەڵ هاوپەیمانان هەماهەنگ و هاریکار بین.
لە کۆتاییدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ هەموو ئەو گۆڕانکارییانەی ناوچەکەی گرتووەتەوە پێویستە سەرکردە و لایەنە سیاسییەکان لە بەغدا هەماهەنگ بن لە گفتووگۆی بنیادنەرانە بۆ سەقامگیری ناوچەکە لەگەڵ پابەندبوون بە دەستووری عیراق.
ک