زایەڵە - ئەنجومەنی فشار لە قەزای شارەزوور سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی هۆشداریی دەدەنە سەرۆکایەتی شارەوانیی شارەکەیان .

ئەنجومەنی فشار کە لە نوێنەرانی مامۆستایان، تەندروسیتکاران، فەرمانبەران، پێشمەرگە و بەشێک لە هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە پێکهاتووە پەیامێک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی شارەوانی شارەزوور دەکەن، کە وێنەیەکیان بۆ مەودا میدیا ناردووە.

رایانگەیاند "سەرۆکایەتی شارەوانی شارەزوور بەهۆی بەرژەوەندیی کەسیی و دەستتێوەردانی حزبیی، کۆمەڵایەتیی، بەرژەوەندیی کۆمپانیای وەبەرهێنان، چەندینجار نەخشەی ئەو زەوییانەی گۆڕیوە، کە بڕیاربووە تەرخانبکرێن بۆ فەرمانبەران".

ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد "پێدانی زەوی، خێر نییە بە فەرمانبەربەڵکو ئەرکی سەرشانی لایەنی پەیوەندیدارەکانە، کە چەندین ساڵ خزمەتی هەیە و زیاد لە 40 مووچەی دزراوە لەلایەن دەسەڵات و تەنها یەکجاریش بۆی هەیە لەو مافە سوودمەند بێت".

ئەوەشیان خستووەتەڕوو "بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی پڕچەرمەسەریی مووچەخۆران، هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن و لەبری بازرگانی و خاترگرتن، زەویی شیاو بۆ چین و توێژە جیاوازەکان تەرخانبکەن".

باسیان لەوەشکردووە "ئەگەر ئەم پەیامەکەیان جێی خۆی نەگرێت و بەدەمەوەهاتنی ئەرێنی بەدینەکەین، لە رۆژانی ئاییندەدا چەندین رێکاریی مەدەنیی و یاسایی و میدیایی و ناڕەزایەتی دەگرینەبەر".

ئەوەشیان ئاشکراکردووە "کە بێگومان بەشی ئەوە بەڵگە و دۆسیە و زانیاریی و پشتیوانییان کۆکردووەتەوە هەر بۆیە دەڵێن تا گرێیەکە بە دەست دەکرێتەوە، با پەنا بۆ ددان نەبرێت".

ک