زایەڵە - لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، دیسان بە ڕاپۆرتێک وەزارەتی دارایی لە بارەی مووچە گوتویەتی:

" نزیکەی (١٠ ترلیۆن و ٧٥٢ ملیار) دینارمان لە بەغداوە بۆ هاتووە، خۆشمان (٩٦٠ ملیار) دینارمان خستووەتە سەر !"

ئەو دوو بڕە پارەیەش پێکەوە دەکاتە: ( ١١ ترلیۆن و ٧١٢ ملیار) دینار کە بەتەواوەتی مووچەی (١٢) مانگە!

پرسیارەکە ئەمەیە: بۆچی هیچ وەزیرێک نەیپرسی ئەم دوو ژمارەیەی ئێوە باسی دەکەن مووچەی دوانزە مانگی ساڵی (٢٠٢٤)ە بە تەواوەتی، کەواتە بۆ یانزە مانگ دابەش کراوە؟ من نازانم ئەو وەزیرانە هیچ شارەزاییەکیان لە ژمارە و حسابات نییە، یان هۆکار چییە؟

ئەمە لە کاتێکدا دوای ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی، (٤٤١ ملیار) دیناری تریش بە تەنها بۆ مانگی دوانزە هاتووەو وەزارەتی دارایی باسی نەکردووە!