زایەڵە-فەریق مقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت: لە ئۆپەراسیۆنێکدا مەفرەزەکانی بەشی کاروباری جموجوڵی بازگەکان، لە پارێزگای کەرکوک و لە بازگەی ترکەلان، دەستیان بەسەر بڕە پارەیەکدا گرت کە بڕی (پێنج) ملیار لیرەی سوریی بووە.
دەشڵێت: بڕە پارەکە لە ناو ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا شاردرابووەوە لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە بازگە دەستی بەسەرداگیراوە.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، مەفرەزەکان شۆفێری بارهەڵگرەکە و ئەو کەسەشی لەگەڵیدا بووە دەستگیریان کردووە، ئەو ئۆپەراسیۆنە دوای پێکهێنانی تیمێکی کارکردن بە سەرپەرشتی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک و بەڕێوەبەری بەشی ئاسایش ناوخۆ، کۆنتڕۆڵی تاوانەکانی کەرکوک و ئاسایشی نیشتمانی و بەرەنگاربوونەوەی تاوانی رێکخراو ئەنجامدراوە.
ک