زایەڵە-بڕیاره سبه‌ی شه‌ممه كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری هه‌رێم به‌ڕێوه‌بچێت و بانگهێشتی سه‌رجه‌م وه‌زیر و سه‌رۆكی فراكسیۆنه كورده‌كانی به‌غداكراوه، كه تاوه‌كو ئێستا فراكسیۆنه‌كان وه‌ڵامی كۆتاییان بۆ ئاماده‌بوون له‌و كۆبونه‌وه‌یه نه‌داوه‌ته‌وه.
زایەڵە زانیویەتی كه‌وا بابه‌تی ئه‌م دانیشتنه نائاساییه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه و هه‌رێم به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی بیانوی دیكه ده‌گه‌ڕێت و ده‌یه‌وێت به چه‌ند وێنه‌یه‌ك و چه‌ند بابه‌تێك كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا زیاتر بكات و دوباره هه‌رێم وبه‌غدا بكه‌ونه‌وه سه‌ر خاڵی سه‌ره‌تا.
ئه‌وه‌ی جێگای باسه له ئێستادا هه‌موان ده‌زانن ساڵی ڕابردوو به‌هۆی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ته‌نها مووچه‌ی 9 مانگیان وه‌رگرت و 3 مانگیش له‌لان حكومه‌ته‌وه بۆ هه‌میشه پاشه‌كه‌وتكرا، به‌ڵام ئه‌مساڵ دوای بڕیاری دادگای فیدڕاڵی له‌سه‌ر داوای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ، ناردنی مووچه كرایه بڕیار له‌سه‌ر به‌غدا و تاوه‌كو ئێستا 11 مووچه‌یان بۆ هه‌رێم نارد و به‌غداش له ئێستادا ده‌ڵێت ئێمه پاره‌ی 12 مووچه‌مان ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم كردووه ، به‌ڵام له ئێستادا مووچه‌یه‌ك له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه دابه‌شنه‌كراوه.
عێراق بابه‌تی مووچه‌ی كۆتایی پێهێناوه و پاره‌ی ته‌واوی بۆ هه‌رێم ناردووه كه زیاتره له‌و بڕانه‌ی باس ده‌كرێت كه 11 ترلیۆن و 342 ملیار دیناره و مانگانه ده‌كاته مانگانه عێراق بڕی 945 ملیار دیناڕی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم كردووه و حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر بۆ مووچه‌ی مانگه‌كانی 1 تاوه‌كو 6 بڕی 5 ترلیۆن و 580 ملیار دیناری به‌كارهێناوه و بۆ مووچه‌ی مانگه‌كانی 7تاوه‌كو 11 كه حكومه‌ته كاربه‌ڕێكه‌ره‌كه‌ی هه‌رێم ده‌ڵێت پێویستمان به 996 ملیار دیناربووه كه بۆ ئه‌و پێنج مانگه بڕی 4 ترلیۆن و 980 ملیاری پێویسبتووه و ماوه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ش بڕی 782 ملیار دیناره كه له ئێستادا له‌به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمه بۆ مووچه‌ی مانگی 12 كه ته‌نها پێویستی به 214 ملیار دیناره له داهاتی ناوخۆ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه.
ئه‌وه‌ی دیاره له ئێستادا حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری هه‌رێم به ئه‌نقه‌ست مووچه‌ی مانگی 12 دابه‌ش ناكات و به‌ڵكوو وه‌كو چه‌كێك به‌رامبه‌ر به‌غداد به‌كار ده‌هێنێت بۆ ڕێكه‌وتنیان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی نه‌وت و بیره‌نه‌وته‌كان و كۆمپانیا حزبیه‌كانی خۆیان ، كه له ئێستادا له ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی خۆیانه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر به‌غدا و ده‌ڵێن پاره‌ی مووچه‌ی مانگی 12ی ڕه‌وانه نه‌كردووه كه له دوایین ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم سه‌لماندی كه‌وا به‌غدا ته‌واوی پاره‌ی مووچه‌ی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم كردووه.
ک