زایەڵە- مانگێک بەسەر سوێندخواردنی پەرلەمانتارانی کوردستاندا تێپەڕی و دیارنییە کەی کۆدەبنەوە
مانگێک بەسەر سوێندخواردنی پەرلەمانتارانی نوێی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا تێدەپەڕێت، تاوەکو ئەمڕۆ دیارنییە کەی کۆدەبنەوە. بەگوێرەی پەیڕەوی نێوخۆی پەرلەمان، هەموو ئەوانەی سوێندیان خواردووە مووچەی مانگی 12 وەردەگرن.
بەگوێرەی پەیڕەوی نێوخۆی پەرلەمانی کوردستان، کاندیدی سەرکەوتوو لەو رۆژەی سوێندی یاسایی دەخوات هەموو شایستەیەکی پەرلەمانتاریی بۆ هەژمار دەکرێت.
لە هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 11 دابەشکراوە، هەرکاتێک خشتەی مانگی 12 راگەیێندرا دەبێت مووچەی پەرلەمانتارانیش بدرێت.
ک
January 10, 2025