زایەڵە- نەوزادی موهەندیس چاودێری سیاسی لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری دەزگای میدیایی زایەڵە ڕایگەیاند، لەدوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە لە 8 / 1 دا دەنگۆی کشانەوە لە بەغداد دەدرێتە گوێی هەموان، گوایە لەسەر نەناردنی مووچەی مانگی 12 2024. ئەم دەنگۆیە دوای هاتنەوەی سەرۆکی حکومەت هات لەتورکیا،وەک بڵاویشکرایەوە کە باس لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کراوە لە تورکیاوە.
ئەو چاودێرە سیاسیە وتیشی، ئیدی لەم ڕێگەیەوە ئەردۆگان دەیەوێت جارێکی تر هەرێم بگەڕێنێتەوە بۆ دۆخی ساڵی 2015 و 2016 کە تووشی قەیرانی دارایی و بڕینی بەشە بودجەی کردین بەناوێ ئابوری سەربەخۆ و فرۆشتنی نەوتەوە.کە تائێستاش بۆتە هۆی کەڵەکەبوونی زیاد لە 30ملیار دۆلار قەرز و گرێبەستی 50ساڵە لەبەرژەوەندی تورکیادا.
نەوزادی موهەندیس ئەوەشی خستەوو،تورکیا لە ئێستادا لەوپەڕی خراپی دۆخی ئابوریدایە و توانای شەڕکردنی پە کە کە ی نەماوە و گەرەکێتی بە پارەی هەرێم خۆێ زیندوو بکاتەوە، تورکیا هەرێم و قەتەر بە جهازی ATM تێگەیشتوە بۆ پارە ڕاکێشان، بۆیە کارێکی گەمژەییە کە ئەو هەنگاوە بنرێت بەتایبەتی لەلایەن یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە و جارێکی تر دوای پارتی و سیاسەتە هەڵەکانی بکەوێتەوە. لەکاتێکدا هەموو دۆستەکان ئامۆژگاری پەیوەندی باش دەکەن لەگەڵ بەغدادا.
ک