زایەڵە ـــ ئەفسانەی پورتوگالی له سەرەتای ساڵی 2025دا ڕیکۆردێکی مێژوویی به ناوی خۆیەوە تۆمار کرد
"24 ساڵ بەبێ وەستان"، ئەمڕۆ شەممە بڵاوکراوەی ئیسپانی ستایشی ئەفسانەی پورتوگالی و یەکەم گۆڵی ساڵی 2025ی ناوبراو دەکات.
ڕۆناڵدۆ بوو بە یەکەم یاریزان لە مێژووی تۆپی پێ کە 24 ساڵ لەسەر یەک، گۆڵ بکات.
ڕۆناڵدۆ له ساڵی 2002وەو و له لاکێشەی سەوز گۆڵ دەکات و یەکەم گۆڵی خۆی له ساڵی 2025دا له یاریی شەوی ڕابردووی یانەی نەسر بەرانبەر بە ئەلخدود تۆمارکرد.
ڕۆژنامەی ئیسپانی دەڵێت باشترین ئاماری گۆڵەکانی رۆناڵدۆ لە 24 ساڵی ڕابردوودا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2013 کە لەو ساڵدا 69 گۆڵی تۆمارکردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی Ace، لە ماوەی 24 ساڵی ڕابردوودا، رۆناڵدۆ ساڵانە 30 گۆڵی لە لاکێشەی سەوز تۆمارکردووە، ئەمەش نیشانی دەدات کە بۆچی ناوبراو یەکێکە لە لەبیرنەکراوترین یاریزانانی تۆپی پێ لە مێژوودا.