زایەڵە - ڕاهێنەری پێشووی ئێران گەیشتووەتە ڕێککەوتنێک بۆ سەرکردایەتی هەڵبژاردەی تونس.

"کەیروش بوو بە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تونس"، ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی تونسی ئەمڕۆ هەینی سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان ڕاهێنەری پێشووی ئێران و هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتەکە.

کەیروش به 5 یاری له مۆندیال له م بواره دا به ڕاهێنه ری شانازی جیهان داده نرێت

کەیروش ڕاهێنەری چەندین یانە و هەڵبژاردەی نەتەوەیی کردووە وەک ڕیال مەدرید و سپۆرتینگ و هەڵبژاردەی پورتوگال و هەڵبژاردەی ئیمارات و هەڵبژاردەی ئەفریقای باشوور و هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا و هەڵبژاردەی میسر و لەسەرووی هەموویانەوە هەڵبژاردەی ئێران

ڕۆژنامەی سەباح تونسی نووسیویەتی "کارلۆس کەیروش لەگەڵ پارێزەرەکەی گەیشتووەتە تونس" بۆ تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی گرێبەستەکە لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە.

بەگوێرەی هەواڵێکی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی تونس، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەو وڵاتە گەیشتووەتە ڕێککەوتن لەسەر گشتییەکانی گرێبەستەکە لەگەڵ کەیروش و "تەنیا بەشێک لە وردەکارییەکان ماوە بۆ ئەوەی کەیروش بە فەرمی ببێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تونس".