زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی پایتەخت لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیدا و وەک چوارم گەشتی ساڵی نوێ خۆی سەردانی ئەشەوتەکانی کۆنەکەمتەیار و کۆنە کۆتر دەکات
بەشی ڕاگەیاندنی گرووپ: ڕۆژی هەینی ١٠ / ١ / ٢٠٢٥ لە چوارەم گەشتی ساڵی نوێیدا بە ئامادەبوونی ۲٤ ئەندامی بە توانای گروپی شاخەوانی پایتەخت کە لە هەردوو ڕەگەز پێکهاتبوون، گەشتی ڕۆژی هەینیمان ئەنجام دا.
بەشی ڕاگەیاندن وتی: سەرەتا لە ناحیەی قەرەداخ دەستمان پێکرد بۆ بەردە هەڵواسراوەکە کە دیمەنێکی زۆر جوان و دڵڕفێنی هەیە. سەرجەم ئەندامان بە ئامانج گەیشتن و وێنەی یادگاریان لە گەڵ گرت.دواتر ڕوومان کردە ناحیەی سەنگاو لە وێش بۆ گوندەکانی مەملەحە و خوێلین.
بەشی ڕاگەیاندن زیاتر وتی: ئینجا بەرەو ئەشکەوتی کونە کەمتیار و ئەشکەوتی کونە کۆتر ڕوێشتین کە درێژی ئەشکەوتەکە لە ٥هەزار مەتر زیاتر دەبێت.لەوێش وێنەی یادگاری و ڤیدیۆی ناو ئەشکەوتەکەمان تۆمار کرد.
سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە و پاشان لێهاتوویی سەرپەرشتیارانی گەشت و ئاندامانی لێزان، گەشتەکەمان بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.