زایەڵە- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رەفتاری ئێستای بەغدا بەرامبەر بە هەرێم قبوڵكراو نییە. جەختیشی كردەوە كە دەبێت پەیوەندیی نێوان بەغداو هەولێر ڕاست بكرێتەوە.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 11-1-2025 لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ پەرلەمانتار و وەزیرە کوردەکانی حکومەتی عێراق رایگەیاند، رەفتاری ئێستای بەغدا بەرامبەر بە هەرێم قبوڵكراو نییە. جەختیشی كردەوە كە دەبێت پەیوەندیی نێوان بەغداو هەولێر ڕاست بكرێتەوە.
سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوەشكرد، ناکرێت ئێمە هەموو کێشەی خۆمان کورت بکەینەوە تەنیا لە بابەتی مووچەدا. بەداخەوە بەغدا بە سیاسەتێکی سەرکەوتووانە توانیویەتی کێشەکانی ئێمە بچووک بکاتەوە.
بارزانی راشیگەیاند"ئێمە گەیشتوینەتە ئەو قەناعەتەی كە ئەو رەفتارەی بەغدا ئێستا لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەیكات، رەفتارێكی ستەمكارانە و نادادپەروەرانەیەو قبوڵكراویش نییە.
جەختی لەوشكردەوە ، كە دەبێت پەیوەندیی نێوان بەغداو هەولێر "راست بكرێتەوە"و "دەستورێکمان هەیە و دەبێت پابەندی ئەم دەستورە بین.
باسی لەوەش کرد "دادگای فیدراڵی، تەنها لە بەرژوەندیی حکوومەتی فیدراڵی، بڕیاری دەرکردووە و هەرگیز بڕیارێکی دەرنەکردووە کە بەرژەوەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستانی تێدا بێت.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی ئەوەشی خستە ڕوو " خەڵکی ئێمە موستەحەقی ئەوە نییە بەم شێوەیە رەفتاری لەگەڵ بکرێت و پێویستە ڕێز لە خەبات و قوربانیدانی خەڵكی كوردستان بگیرێت.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی لەوەش کرد، "دەمانەوێت خەڵکی هەرێمی کوردستان لە 2025 لە دڵەڕاوکێ رزگاری بێت."
ک