زایەڵە-کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی نێوان حکومەتى هەرێم و پەرلەمانتاران و وەزیرانى کورد لە بەغدا کۆتایی هات کە تایبەت بوو بە مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم: چەند وەزیرێک ڕاسپێردراون بۆ ئەوەى پەیامەکانی کوردستان و کۆبونەوەکەى ئەمرۆ بگەیەنن.
وەزیرەکان باسی مافەکانی وەزارەتەکانیان کرد کە بەغداد پێینەداون.
بۆ مووچەى مانگى ١٢ تا ئێستا بەغدا یەک دیناری نەناردووەو وەعدیان داوە بینێرن بەڵام نەیانناردوە.
ئەمساڵ بە هاتن و چوونی شاند بۆ بەغدا تەواو ناکەین و چاوەرێی وەڵامی بەغدا دەکەین. سەقامگیری عێراق مەبەستمانەو نامانەوێ سەقامگیری عێراق تێ بچێت.
مامەڵەی عێراق لەگەڵ هەرێم وەک مامەڵەی پارێزگایەک نیە. عێراق ناتوانێت داوای لیستی مووچەی حەشدی شەعبی بکات
داهاتی دەروازەکانی عێراق نادیارەو کەس نازانێ چی لێ دێت. تەواوی داهاتی ناوخۆی هەرێم ڕادەست دەکەین بەو مەرجەی بەشە بوودجەی هەرێم بنێرن بەڵام بەغدا ئامادە نیە ئەوە بکات.
شاندێکی دیکەی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات و لەئەگەری جێ بەجێ نەکردنی داواکانی هەرێم ئەو هەنگاوەیان پێ دەوترێت کە بڕیارە بینێین.
ک
January 11, 2025