زایەڵە - بایەخدان بە پێستی لەش لە وەرزی زستاندا لەبابەتەوە گرنگەكان وە پێویستە كان بزانین. بۆ ئەوەی دووچاری كێشەی پێست نەبیت  لەبەر ئەوە شێوازی گرنگیدان بەپێست وە بەپێی وەرزەكان دەگۆرێت دووچاری پلەی گەرمای وە نزم وشێ وبای سەخت دەبێتەوە بۆ ئەمەبەست چەند رێگەیەك بۆ پارێزگاریكردن لە پێست لەم وەرزە دەخەینە رووبۆ ئەوەی بێستت بەشێوەیەك بێت پارێزگاری لە پێستت بكات وبەجوانی بیهێلێتەوە

‎1. سابون دەموچاو وشک دەکاتەوە، دەتوانن ئەو پاککەرەوە شلانە بەکاربھێنن کە خاڵییە لە بۆن.

‎2. شێدارکردنی پێستتان لە رێگەی کرێمی تایبەتەوە، تایبەت دەستەکان و ناوچەوان و سەر رومەتەکان.

‎3. کەمکردنەوەی بەکارھێنانی بەرھەمەکانی ئەلکھولی تێدایە، بۆ ئەوەی پێستتان وشک نەکاتەوە.

‎4. لێوەکانتان بەردەوام چەور بکەن، چونکە تەڕی لێو لە رێگەی زمانەوە و پاشان بەرکەوتنی ھەوای سارد دەبێتە ھۆکاری قڵیشانی لێوتان.

‎5. خواردنی ئەو خۆراکانەی پێستت دەپارێزێت لە وشکبون، وەک رۆنی ماسی و رۆنی تۆی کەتان و ئەوانەی ئۆمێگا-3 و  ئۆمیگا-6ی تێدایە.

‎6. ئاو خواردنەوە بە رێژەیەکی زۆر، وا دەکات پێست وشک نەبێتەوە و ھەمیشە تەڕ دەرکەوێت.

‎7. کەمکردنەوەی بەکارھێنانی ئاوی گەرم، چونکە کاتێک ئاوی گەرم بەکاردەھێنیت بۆ ماوەیەکی زۆر و دواتر دەرەوە ساردبێت، پێست سوردەبێتەوە و دەخورێت.

نیگار نجات