زایەڵە ـــ به ئاماده بوونی سەرۆکی فیدراسیۆنی هەردوو وڵاتی ئێران و عێراق یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن له نێوان یەکێتی تۆپی دەستی ئێران و عێراق واژۆ کرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە عەلیڕەزا پاکدێل سەرۆکی یەکێتیی تۆپی دەستی ئێران و ئەحمەد ڕیاز سەرۆکی یەکێتیی تۆپی دەستی عێراق ئامادەی بوون ، گەیشتنە لێکتێگەیشتنی پێویست سەبارەت بە واژۆکردنی یاداشتنامەی هاوکاری نێوان یەکێتیی هەردوو وڵات.
عەلیڕەزا پاکدێل دوای ئیمزاکردنی فەرمی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەبارەی فیدراسیۆنی تۆپی دەستی ئێران سەبارەت بەواژۆکردنی ئەم یاداشتنامەیە ڕایگەیاند : ڕێککەوتنی باش لەگەڵ یەکێتیی تۆپی دەستی عێراق لەبوارە جیاجیاکانی پیاوان و ژنان و کەنار دەریا و پەروەردە و ئەنجامدانی کەمپی هاوبەش واژکراوە و بەئیمزاکردنی ئەم یاداشتنامەیە هاوکاری هەردوو فیدراسیۆن لەو بوارانەدا بە فەرمی دەچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.
ناوبراو گوتی: "هاوکاری دۆستانەی باش لەنێوان هەردوو فیدراسیۆنەکەدا ماوەیەکی زۆرە بەردەوامە و لەگەڵ واژۆکردنی ئەم یاداشتنامەیە ئەم هاوکارییە زۆر جدی تر و نزیکتر دەبێت."