زایەڵە-ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق، یەکەم کۆبوونەوەی وەرزی نوێی یاسادانانی دەکات، هەمواری یاسای خانەنشینیی لە بەرنامەی کاردایە.

کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق: دەنگدان بە پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای بنەمای هاوسەنگی بڕوانامە و پلە زانستیی عەرەبی و بیانییەکان، ژمارە 20ی ساڵی 2020.

 دەنگدان بە پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای پاسەپۆرت، ژمارە 32ی ساڵی 2015.

 خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای خوێندنی باڵای ئەهلی.

 خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای رێکخستنی کرێی خزمەتگوزارییەکان لە فەرمانگەکانی دەوڵەت.

خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی پرۆژەیاسای هەمواری یاسای خانەنشینی یەکگگرتوو،ژمارە 9ی ساڵی 2014.

 خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری سێیەمی یاسای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان، ئەوانەی بەهۆی کردەوەکانی رژێمی پێشوو بەشێکی جەستەیان لەدەستداوە، ژمارە5ی ساڵی 2009.

ک