زایەڵە - ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، لەگەڵ تەیف، سامی وەزیری دارایی عێراق کۆبووینەوە و لەبارەی پاردارکردنی کەرتەکانی حکومەت، داهاتی نانەوتیی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای بودجە گفتوگۆمانکرد.

وتیشی: وەزارەتی دارایی عێراق بڕیک پارەی بۆ مووچەی مانگی ١٢ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناردووە کە بریتییە لە ٤٠٠ ملیار دینارو زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دینار کورتهێنان هەیە، مووچەی مانگی ١٢ خەرج دەکرێت بەڵام رەنگە دوابکەوێت.

ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتی فیدراڵ دەڵێت شایستەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ١١ ترلیۆن و ٣٠٠ ملیار دینارە لە ساڵێکدا، بەڵام ئەو پارەیەی بۆ مووچە لەمساڵدا گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان نزیکەی ١٠ ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینارە.

ک