زایەڵە- کاوێز مەلاپەروێز نوسەرو ڕۆژنامەنوس لە وتووێژی تایبەتی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، تا لە دەسەڵات و پایەکانی دەوڵەت بن نوێنەرایەتی حزب ئەکەن و بەرژەوەندی باڵای کەسە دەسترۆیشتوەکانی ناو حزب ئەپارێزن، دەبێ وا بکەن چونکە زۆرینە لەسەر ئەساسی پاراستنی بەرژەوەندی  ئەم و ئەوی ناو حزبەکە پۆستی پێ دراوە و بە فوو تيکردن گەورە کراوە. 

وتیشی، جا نوکتەی ئەم چەمکەی کورد لە بەغدا ئەکشێتەوە ئەوەیە، کوردی بێ غەل و غەشی چارە رەشی ئەم هەرێمە، ئەوانەی لە هەرێم دەسەڵاتن بە نوێنەری خۆیانی نازانن ج جای بگات بەوانەی لەو بەغدایە مەگەر هەر خوا خۆی بزانێ خەریک چین و نوێنەری کێن.

کاوێز مەلاپەروێز ڕونیشیکردەوە، حکومڕانی کابینەی نۆ بە جۆرێک خراپ بوو، دڵی زۆرینەی کوردی بەلای بەغدایە بردوە، ئەگەر ئەوە ببێ بە بژاردە بۆ خەڵک لە هەرێم کام حکومەت هەڵدەبژێرن لووتمان بە راستیەکی تاڵدا ئەتەقێ کە دەمێکە بە دەنگی بەرز خەلکی بەدبەختی گیرفان بەتاڵی کورد لەبەر نادادی حکومەتەکەی، هاواری لێ هەستاوە و نەک لە حکومەتەکەی نارازیە، بەڵکو سکاڵاش لەدەستی ئەم حکومەتە بۆ ئەو بەغدایە ئەبات کە برادەران لە پێش مایک ئێژن کورد لە بەغدا ئەکشێتەوە.

ک