زایەڵە- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق کۆ بووەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ناوچەکە، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و چەندان پرسی دیکە تاوتوێ کراون.

پێش ئەم کۆبوونەوەیە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دیداری هەبوو.

وا بڕیارە هەر ئەمڕۆ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق و چەند لایەنێکی دیکەی سیاسیی شیعە و سوننە کۆ ببێتەوە.

ک