لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری دەزگای میدیایی زایەڵە سالار فەتاح توێژەر و ڕاهێنەر لەگەشەپێدان ڕایگەیاند،هەتاوەکو ئەم شێوارە لەحوکمڕانی وەئەو کەسانەی کەشتێکی دیکە بەنرختر دەزانن لەژیانی هاوڵاتیان، هەتاوەکو پەیوەندی سیاسیان لەگەڵ ئەم هێزە ئیقلیمیانە بێ ،هەڵگری دروشمی کوردایەتی بن کە پێچەوانەی ڕەفتاریانە، لە کاتێکدا تۆ دروشمی نەتەوەو کوردایەتی هەڵبگری لەکرداردا وانەبی بارودۆخ لەمە باشتر نابێ.
وتیشی، بە بڕوای من حوکمڕانی دروست هیچ کاتێک بەهایەک باڵاتر لەبەهای خۆشگوزەرانی بۆ ئینسانەکان ناکاتە دروشم، هەر کاتێک ئێمە حوکمڕانگەلێکمان بینی وە کۆمەڵگەش باوەڕی بەم بابەتە هێنا ئەو کۆمەڵگەیە بەرەو خۆشگوزەرانی دەچێت،ناوجەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەکێکە لەو ناوچانەی کەهێزە ئیمپریالیزمە جیهانیەکان زۆر چاویان لەسەریەتی ، لەژێرتایتڵ و ناونیشانی جۆراوجۆردا ،ئەوان لەژێر تایتڵی مەسائیلی دیموکراسی و ئەم بابەتانە هێزە ناوچەکانیش لەژێر تایتڵی جۆراو جۆر هەریەکەیان بەئامانجی تایبەتی بەهێزکردنی خۆی کاریگەریان لەسەر ناوچەکە هەیە.
سالار فەتاح ئەوەشی خستەڕوو، زۆر گرنگە ئێمە و حوکمڕانانی ئەم ناوچەیە لەگەڵ ئەوەی کەنابێت ببنە داردەستی هیچ کەسێک، هەرکاتێک توانیان دۆخی ژیانیان وەک مرۆڤێکی سادەی کۆمەڵگەکە لەحوکمڕانی بەڕێوەی بەرن، ئەوکاتە ئەتوانن دەرباز بن لەوتەڵانە ئەوکاتەش گوزەرانی خەڵک باش دەبێت.
باسی لەوەشکرد، ئێمە دەبینین ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ژمارەی حسابی ئەوان ژمارەکە بەرزتر ئەبێتەوەهی حوکمڕانەکان ، هی زۆرێک لەخەڵکی بەرەو خوارەوە دەچێ، ئەمە بەڵگەیەکی ڕونە کەئەوان بەهەزار ویەک پاساو بیریان لەبەردەوامی هێزو دەسەڵاتی خۆیانە، بەتوێژاڵێک لەکوردایەت ی پێچاوە، بەڵام لەئەسڵدا بەهیچ جۆرێک ئەوەی ئەوان دەیڵێن خزمەتی بەدروشمەکە ناکات.
ک