زایەڵە- پەرلەمانتار دکتۆرە نەرمین معروف ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دووشەممە ٢٠٢٥/١/١٣ بەشداریکرد لە کۆبوونەوەی لیژنە بە میوانداری بەڕێوەبەرە گشتییەکانی،بودجە، ژمێرکاری، قەرزی گشتی لە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ.
کۆبوونەوەکە تایبەتبوو بە گفتوگۆ و بەدواداچوون بۆ بڕ و رێژەی جێبەجێکردنی بودجەی ساڵی پار و تمویلکردنی پرۆژە نوێ و بەردەوامەکانی وەبەرهێنان ، هەمواری یاسای بودجە ، قەرزە نێوخۆیی ودەرەکییەکانی عێراق، کورتهێنانی بودجە، پشکی هەرێم لە بودجە و موچە، و چەند بابەتێکیتری دارایی.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ دەرکەوت تاکۆتایی مانگی ١٢ی ٢٠٢٤ لەکۆی زیاتر لە ٨٩ تریلیۆن و ٧٤٣ملیار و ٢٠٣ ملیۆن دینار بۆ موچە لە عێراق نزیکەی ١٠ تریلیۆن و ٧٣٨ ملیار و ٦٢٩ ملیۆن دینار بۆ تەمویلی موچەخۆرانی هەرێم فەرمانبەران +خانەنشینان+چاودێری کۆمەلایەتی خەرجکراوە کە دەکاتە رێژەی ١١.٩٦٪ کۆی خەرجکراو بۆ موچەی عێراق و ٦.٨٦٪ کۆی خەرجکراوی کرداری بودجە کە نزیکەی ١٥٦ تریلیۆن و ٥١٠ ملیار دینار بووە.
بەم پێیەش بڕی تەمویلکراو بۆ مووچەی هەرێم لەساڵی ٢٠٢٤ کەمترەلە کۆی تەرخانکرا و بۆ موچەی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢٤ کە بە ١١ تریلیۆن و ٥٧٦ ملیار و ٥٢١ ملیۆن ٣٣٥ هەزار دینار خەمڵێنرابوو لە کۆی زیاتر لە ٩٥ تریلیۆن دینار تەرخانکراوی بودجە بۆ موچەی هەموو موچەخۆرانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٤ .
ک