زایەڵە-سەرچاوە تایبەتەکان ئاشکرایان کرد کە ڕێککەوتن  زۆر نزیکە لە نێوان حەماس و حکومەتی ئیسرائیل، كە ئازادکردنی هەزار زیندانی فەلەستینی لەخۆدەگرێت.


سەرچاوەکان ڕاگەیاندووە، لە دوای ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، هەزار زیندانیی بزووتنەوەی حەماس کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیرکراون، ئازاد دەکرێن.


ئیسرائیل "مافی ڤیتۆ"ی دەبێت لە هەر ناوێک کە لە لیستی ئەو زیندانیانەدا بێت کە پێویستە لەلایەن حەماسەوە ئازاد بکرێن.
لە نێو ئەو هەزار زیندانییەدا چەکداری حەماس و ١٧٠ کەسیش کە سزای درێژخایەنیان بەسەردا سەپێنراوە.

بەرپرسە باڵاکان دابەشبوون بەسەر سەد کەس لە فەتح و حەفتا کەس لە حەماس و باقی کوتلە فەلەستینییەکان.


لای خۆیەوە ئیسرائیل ڕەتیکردەوە سەرکردە سەرەکییەکانی حەماس و فەتح ئازاد بکات، وەک مەروان بەرغوتی، عەبدوڵڵا بەرغوتی، عەباس ئەلسەید و ئیبراهیم حەمەد.

سەرچاوەکان دووپاتیان کردەوە کە ڕێککەوتنەکە نزیکە و بەم نزیکانە لەژێر چاودێری ئەمریکا و میسر و قەتەر گەرەنتی جێبەجێکردنی سەرجەم بڕگەکانی ڕادەگەیەندرێت.

ک