زایەڵە-لە سلێمانی ژنێک دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوریی گیانی لەدەستدا.

شەوی رابردوو ژنێکی تەمەن ٤١ ساڵ لەدوای ئەوەی لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی سلێمانی نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوری بۆکراوە، گیانی لەدەستداوە.

سەرەتا ماوەی حەوت کاتژمێر لە ژووری نەشتەرگەریدا بووە و دوای ئەوەی هاتووەتە دەرەوە، ماوەی ١٥ خولەک تەندروستی باش بووە، دواتر دۆخی تەندروستی تێکچووە و گیانی لەدەستداوە.

ئەو ژنە  هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی دوو منداڵ بووە، لە ئێستاشدا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە و پزیشکەکەش دەستگیر کراوە.

ک