زایەڵە-وەزارەتى دارایی و ئابوورى هەرێمى کوردستان دەڵێت، وەزارەتى دارایی فیدراڵى "پابەند نەبووە بە بڕیارەکانى دادگەى باڵاى فیدراڵى بۆ خەرجکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان."
 
وەزارەتەکە لە راگەیێندراوێکدا کە بە زمانی عەرەبی بڵاوی کردووەتەوە، دەڵێت: "وەزارەتى دارایی فیدراڵ 10 تریلیۆن و 26 ملیار و 883 ملیۆن و 844 هەزار دینارى خستووەتە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایی و ئابوورى. 726 ملیار و 995 ملیۆن و 775 هەزار 414 دینار بڕدراوە وەک لێبڕینى خانەنشینی و باجى دەرامەت."
 
ئاماژە بەوەش دەکات، پشکى هەرێمى کوردستان بە بودجە دا "11 تریلیۆن و 576 ملیار و 521 ملیۆن و 335 هەزار دینار بووە، کەچی 822 ملیار و 642 ملیۆن کەمتر نێردراوە.

ک