زایەڵە ـــ ئەستێرەی تێنسی سەرمێزی ئێرانی بنجامین فەرجی بە نمایشێکی نایاب نازناوی پاڵەوانێتی گەنجانی تونسی لە خوار تەمەنی 17 ساڵاندا بەدەستهێنا.

له یاری کۆتایی ئەم پاڵەوانێتییه فەرەجی به ئاستێکی نایاب بەرامبەر بە جولیان خەڵکی نەمسای،  ڕکابەرە بەتواناکەی خۆی بە ئاکامی 1_3  سەرکەفت، و لەسەر پلەی پاڵەوانێتیدا ڕاوەستا.

بنجامین فەراجی پێشتر لە نیوەی کۆتاییدا لە رێگای گەیشتن بە پاڵەوانێتییەکە نوێنەرێکی تری نەمسای بردبووەوە و گەیشتە یاری کۆتایی و بە بردنەوەی ڕکابەرەکانی لە سکۆتلەند، تونس و سوید گەیشتە بەشی کۆتایی کێبەرکێیەکە.

بنیامین فەرەجی لەلایەن ئەمین شیرڤانییەوە سەرکردایەتی دەکرا.

جێی ئاماژەیه له ڕۆژانی 14 تا 17 ی کانوونی دووەم پاڵەوانێتی لاوانی تونس له لایەن وڵاتەکەوە بەڕێوەدەچێت و سبەی پێشبڕکێیەکانی تەمەن خوار 11 ساڵ و خوار 15 و خوار 19 ساڵیش دەست پێدەکات.

سێ نوێنەری دیکەی تیپی تێنسی سەرمێزی ئێران لەم پێشبڕکێیانەدا ئامادە دەبن و له قۆناغی گرووپییەوە  کاری خۆیان دەستپێدەکەن.