زایەڵە ـــ بە مە بەشداری ١٢ شاخەوان، گروپی شاخەوانی هەورێ، سێهەم گەشتی لە ساڵی نوێدا بۆ کانی  زیزنێ ئەنجام دا

بەشی ڕاگەیاندنی گرووپ: گرووپەکەمان گرووپی شاخەوانی هەورێ سێهەم گەشتی خۆی وەک گەشتی هەفتانە بۆ کانی زیزنێ ئەنجامدا.

بێدەنگی سروشت و ئاوازی کەوەکانی چیای سەفین، کەشی گەشتی ئەمجارەی جیاواز کردبوو. 

بەشی ڕاگەیاندن وتیشی: گەشتکردن بۆ چیای سەفین لە هەر وەرزێک و هەر ساتێک چێژی تایبەتی خۆی هەیە و بە تایبەت لەو کەشی زستانەدا، کە بەفر تەواوی ئەو ناوچەیەی سپی پۆشکردبوو.