زایەڵە ــــ مرۆڤ بەدوای دۆزینەوەی نهێنی ناسینی چیا و لوتکەکان دادەستیان بەگەڕان کرد بەتایبەت لەناوەڕاستی سەدەی حەڤدەدا بەدیاری کراوی لە ساڵی 1760 زاینیدا.
عەلی سروشت سەرپەرشتی گرووپی شاخەوانی قەڵای شیروانە لەمبارەوە زانیاری زیاتر دەدات: لەو کاتەدا واتا ساڵەکانی 1760 زانای سویسری لاوهوراس دی سوسیر لە شاری شامۆی فەرەنسی کەزانایەکی بواری فیزیا بوو، بەدوای نهێنی هەرەسی بەفردا دەگەڕا لە زنجیرە چیای ئەلب بۆیە کاتێ لوتکەی "مون بلان" دەبینێت سپی دەکاتەوە، هوراس بەڵێن دەدات دیاریەک ببەخشێت بەوکەسەی دەتوانێت سەرکەوێت بۆ سەر لوتکەی "مون بلان " کە بە بەرزترین لوتکە لەقاڕەی ئەوروپادا، دادەنرێت و بەرزیەکەی 4,807 مەتربەرزە لەئاستی ڕووی دەریاوە بەڵام ئەوەبوو بۆماوەی 25 ساڵ کەس نەیتوانی سەربکەوێت پاشان لەساڵی 1786زاینی دکتۆرێکی فەرەنسی بەنێوی "میشیل غابریل باکارد" لەگەڵ یاریدەدەرەکەی بەناوی "جاک بالمات" توانیان بگەنە لوتکەی "مون بلان" و دیارەکەیان پێ بەخشرا.
عەلی سروشت لە درێژەدا گوتی: لەپاش ساڵێک زانای فیزیای هوراس دی سویسر بۆ خۆی لێکۆڵینەوە گەشتی کرد بۆ سەرلوتکەی مون بلان" و هەروەها پاشان یەکەم ئافرەتیش کە فەرەنسی بوو بەناوی "ماری بارادیس" بە یەکەم ئافرەت دادەنرێت توانی سەرکەوێت بۆسەرهەمان لوتکە.
سەرپەرشتی گرووپی قەڵای شیروانی وتی: پاشان لەساڵی 1808 قۆناغ بە قۆناغ بواری گەشتی شاخەوانی بۆ لوتکە بەرزەکان پێشکەوتنی زیاتری بەخۆیەوە بینی و هەروەها لەساڵی 1865چەند شاخەوانێکی بریتانی توانیان سەربکەون بەسەر لوتکەی "ماترهون" لە سویسرا کە بەرزیەکەی دەگاتە (4,478)مەتر لەئاستی ڕووی دەریاوە پاشان کێبڕکێی لوتکە بەرزەکان کرایە ئامانجی ڕێکخستنی گەشتی شاخەوانی، پاشان لەساڵی 1953 "ادمون هیلاری" لەگەڵ سەرپەرشتیارەکەی کە تبتی بوو بەناوی "تسینغ نورغان" توانیان سەرکەون بەسەر بەرزترین لوتکەی جیهان کەلوتکەی "ئیڤریستە" کە بەرزیەکەی 8848 مەتر بەرزە لە ئاستی ڕووی دەریاوە کە دەکەوێتە زنجیرە چیای هیمالایە لە نیپال پاشان شاخەوانی لەشێوەی گروپ دامەزراو بەپێی پێوویستی شاخەوانان بۆسەرکەوتن بە ئاسان وسەلامەتی کەرەستەی شاخەوانی بەپێی بەشە جیاجیاکانی شاخەوانی پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینی تا ئەمڕۆ بەردەوامە.
وێنەكانی هەرسێ لوتکەی
1ــ مون بلان لەزنجیرە چیای ئەلب
2ــ مـــاتـــر هۆن لـــە ســویســـرا
3ــ ئیڤریست لە زنجیرە چیای هیمالایە،