زایەڵە-کەمال محەممەد، وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێم بۆ میدیای پارتی: لە وەرزی زستاندا خواست لەسەر کارەبا زۆر دەبێت، کە ئێستا سەروو 7 هەزار مێگاواتە، هەروەها لە ڕێگەی پرۆژەی ڕووناکی کێشەی کەمی کارەبا چارە دەکرێت.

 ئێستا نزیکەی 80 هەزار هاوبەش لە پرۆژەی ڕووناکی سوودمەندن و کارەباکانیان بووەتە 24 کاتژمێری و ئەم پرۆژەیەش سەرەتا لە چەند گەڕەکێکی هەولێر جێبەجێ کرا.

 لە کۆتایی ساڵی 2026 لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کارەبا دەبێتە 24 کاتژمێری و سەرجەم دانیشتووان لە پرۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن.

ک