زایەڵە - سیروان سەرحەد، قائیمقامی دوکان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم تیمێکی دروستکرد بۆ ئەوەی تاوتوێی پرۆژەی رێگای خەلەکان-دوکان بکەن و لە گرفتەکان بکۆڵنەوە".  

وتیشی، "دوێنێ قوباد تاڵەبانی بڕیاریدا پرۆژەی دووسایدکردنی رێگای خەلەکان-دوکان، بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە لە ئەمڕۆوە دەستبەکاردەبێت".  

ماوەی نۆ رۆژە دانیشتووانی دۆڵی خەلەکان گوندی کانی وەتمان رێگایان گرتووە و چەند داواکارییەکیان هەیە یەکێک لەوانە جگە لە دووسادکردنی رێگای خەلەکان-دوکان، دووسایدکردنی رێگای خەلەکان و چوارقوڕنەیە کە دەست بە پرۆژەکە کراوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتوانراوە جێبەجێبکرێت ئەوەش بەپێی وتەی قائیمقامی دوکان.

ک